hits

تەرتەی بەهێ/kvedeterte

Deilig klissete kvedeterte med en herlig smak

 

 

 

 

Ingredienser til deigen

150g kaldt smør i terninger

120g rømme

200g hvetemel 

 

 

 

Bland smøret med hvetemelet og bland med hånden til en kornete masse.

 

 

 

 

Tilsett så rømmen og bland til deigen samler seg

 

 

Deigen skal blandes lett sammen og ikke bearbeides mye for da blir den smuldrete som igjen blir vanskelig å jobbe med.

Pakk deigen i plastfolie og legg den i kjøleskapet til senere.

 Det er viktig at deigen er kald før du kjevler den ut

 

 

Ingredienser til fyllet

3 stk kveder

100g smør

100g brunt sukker

100g vanlig sukker

 

 

 

Skrell kvedene, fjern kjernene og del hvert kvede i åtte båter 

Ha smør og sukker i en stekepanne som går an å ha i ovnen

 

Med engang smøret smeltes legger du kvedene i et fint mønster

Ha på lokket og la kvedene dampe under lav varme i ca. 10 minutter.

 

 

 

Når du ser at det har begynt å karamellisere seg litt kan du snu kvedene slik at begge sidene er godt karamellisert.

Ta stekepannen av varmen. Kjevl ut deigen i en sirkel like stor som stekepannen og legg den over kvedene

 

 

 

Stikk noen små hull i deigen så den ikke blåses opp under steking

Terten stekes ved 175 grader i 35-40 min.

 

 

 

 

تەرتەی بەهێ

بە ناوی پەروەردگاری مەزن

خۆشەویستان وەک دەزانن ئێستا وەرزی بەهێ یە و میوەش لە وەرزی خۆیدا خۆشترین تامی هەیە

لە کوردستان بەهێ ناسراوە و وەکو میوە دەخورێت یاخود خواردن و شیرینی و مرەبای لێ درووست دەکرێ

بۆ ئەم جارە شیرینی یەکی خۆش و ئاسانمان بە بەهێ ئامادە کردووە ئینشاڵا ئێوەش سوودی لێ ببینن

 

 

کەرەستەی پێویست بۆ  هەویرەکە

١٥٠ گرام ڕۆنی خەست\ ڕۆنی کەرە (پێویستە ڕۆنەکە پێش بەکارهێنانی لە سەلاجەدا بێت و نابێت گەرم یان تواوە بێت
١٢٠گرام خامەی ترش (قشطە حامضە
٢٠٠ گرام ئارد

 

ڕۆنەکە لەت لەت بکە و لەگەڵ ئاردەکە بە دەست تێکەڵی بکە

سەرەتا دەبینی کە بە تەواوی هەویرەکە بە یەکەوە نانوسێت و ەکو پرپۆڵە وایە

پاشان خامە ترشەکەی تێبکە و چەند دەقیقەیەک بە دەست لێکی بدە تا ئەوەندەی هەویرەکە کۆ دەبێتەوە.  بیکە لایلۆنێکەوە و بیخە سەلاجەوە

 

 

کەرەستەی ناوەوەی

٤ دەنک بەهێ
١٠٠ گرام ڕۆن
١٠٠ گرام شەکری قاوەیی
١٠٠ گرام شەکری سپی (ئەگەر شەکری قاوەییت نەبوو دەتوانی هەر شەکری سپی بەکاربهێنی

 

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی بەهێ یەکە

سەرەتا بەهێ یەکان سپی بکە و هەر بەهێ یەی بکە  بە ٨ لەت وەکو لە وێنەکاندا دیارە

پاشان ڕۆن و شەکرەکان  بکە تاوەیەکەوە و لەسەر ئاگرێکی مامناوەندی دابنێ و  تێکی وەردە تا ڕۆنەکە دەتوێتەوە

بەهێیەکان بکە  ڕۆنەکەوە و سەری تاوەکە بنێوە تا بە هەڵمی خۆی نەرم ببنەوە

جار بە جارێک تێکیوەردە تا جوان لەگەڵ شەکرەکە تێکەڵ ببێت. دایبنێ تا سارد دەبێتەوە

هەویرەکە لە سەلاجە دەربهێنە و لە نێوان دوو کاغەزی ناو فڕنی بە تیرۆک پانی بکەوە بە ئەندازەی سەری تاوەکە

هەویرەکە بکە سەر بەهێیەکان و چواردەوری بە قەراغی تاوەکەوە بنوسێنە و بە چەقۆیەک چەند کونێکی تێبکە

پاشان بیخە فڕنەوە و لە بنی فڕنەکە دایبنێ بە پلەی ١٧٥  ماوەی ٣٥-٤٠ دەقیقە تا دەبرژێت

بەگەرمی تامی زۆر خۆشترە وەک لەوەی سارد ببێتەوە

دەتوانن هەر وا بە تەنیا یان لەگەڵ کرێم یان ئاسکریم نۆشی بکەن   

Ingen kommentarer

Skriv en ny kommentar

Sirwa og Golalah

Sirwa og Golalah

30, Lørenskog

Velkommen til vår matblogg :) Vi som står bak denne bloggen heter Golalah og Sirwa, to søstre opprinnelig fra kurdistan men bosatt i Norge siden 1998. Til daglig jobber Golalah som tolk og Sirwa som bioingeniør. Vi har vokst opp i en kultur/familie hvor det er vanlig å bruke flere timer på kjøkkenet. Vi elsker å lage mat. Så interessen for matlaging har alltid vært der. Tanken bak denne bloggen er å samle alle oppskriftene på et sted og ikke minst inspirere andre. Vi har ikke noe begrensning på hva vi lager. Så her vil du finne oppskrifter på alt fra middager til bakst, dessert, drinker osv.. Er du innom bloggen, så setter vi stor pris på dine kommentarer om det er ros eller ris. Send oss gjerne en mail om det er noe du lurer på eller noe du vil at vi skal lage :) Kontakt oss på : homecooking.gs@gmail.com ەخێربێن بۆ ماڵپەڕەکەمان ئێمە، گوڵالە و سروە، دوو خوشکین خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانین و لە کۆتایی یەکانی ساڵی ١٩٩٨ ەوە لە ووڵاتی نۆورێژ دەژین. سەرەڕای سەرقاڵبوونمان بە ژیان و کاروباری ڕۆژانەی خۆمان، حەز و خولیای چێشتلێنان و خواردن دروستکردنمان هەیە. ئێمە پێشتر کە لە ولاتی خۆمان بوین و ئێستاش چەند ساڵیکە لە ئەوروپا دەژین کەم تا زۆر شارەزایی و ئاشنایەتیمان لەسەر فەرهەنگی میوانداری و خواردن دروست کردن بە گشتی لەو دوو کۆمەڵگەیەدا پەیدا کردووە. مەبەستی سەرەکی ئێمە لە کردنەوەی ئەم ماڵپەڕە کۆکردنەوە و سەرلەنوێ بڵاوکردنەوەی چۆنیەتی لێنان و دروستکردنی چێشت و خواردن و خواردنەوەکانە. ئەو خواردن و خواردنەوانەی ئامادەیان دەکەین و بڵاویان دەکەینەوە، بەرهەمی ئەزموونی بنەماڵەیی و حەز و خولیای خۆمانە بۆ کۆکردنەوە ی چۆنیەتی خواردن و خۆراک لە نۆروێژ و ووڵاتی خۆمان،کوردستان. هیوادارین بتوانین ئەو زانیاریانەی ئێمە لەم بارەیەوە دەیزانین، بە شیوەیەکی ئاسان و ڕەوان بە ئێوەی بەڕێزی بگەیەنین. ئومێدەوارین زانیاری و کارەکانمان کەڵکی بۆ ئێوە هەبێت و ئێوەش بە سەرنج و تێبینی و ڕەخنە و ڕێنوێنییەکاانتان ماڵپەڕەکەمان دەوڵەمەند بکەن. ئەگەر ئێوەی خۆشەویستیش پێشنیاری دروستکردنی خواردنێک یاخود خواردنەوەیەکتان هەیە،بیفەرموون و ئێمەش بە پێێ توانا و بوار ئامادەیان دەکەین. سەرکەوتوو بن

Kategorier

Arkiv