hits

Kikertgryte med lammekjøtt/نۆکاو

En deilig og velsmakende gryterett til kalde vinterdager

 

 

 

Ingredienser 

300g kikerter som bløtlegges i vann over natten

500g lammekjøtt med bein

1 liten hakket løk

1 ts svart pepper

1 ts gurkemeie

2 ts garam masala 

Litt tørket oregano 

Litt olje

Salt

 

 

 

 

Fremgangsmåte 

Brun kjøttet i en kasserolle.

 

 

Så tilsetter du krydderne og lar det steke litt til.

 

 

Så tilsetter du kikertene og heller over 4 - 5 kopper med kokende vann og lar kjøttet småkoke under lokk i 1 time.

Så tilsetter du saltet og oreganoen og koker kjøttet videre i 30 - 45 minutter til.

 

I en annen kjele steker du løken gyllen og tilsetter det i kikertgryten.

 

 

 

Nytes best med nystekte baguetter.

 

 

 

 

نۆکاو

نۆکاو یەکێکە لەو خواردنە ناسراوانەی کە ئێمەی کورد لە زستاندا زۆر جار ئامادەی دەکەین، بە تایبەتی لەگەڵ سەموونی گەرم تامێکی تایبەتی هەیە

نۆکاویش وەک زۆر خواردنی دیکە  بە زۆر شیواز درووست دەکرێت

ئیمە بەم شێوەیە درووستمان کردووەو زۆر بەتامە

 

 

كەرەستەی پێویست

٣٠٠گرام نۆک، شەوی پێشتر بیکە ئاوەوە
٥٠٠ گرام گۆشتی بەرخ بە ئێسقانەوە
١ پیوازی ووردکراو
١ کەوچکی چا بیبەری ڕەش
١ کەوچکی چا زەرەچێوە
٢ کەوچکی چا بەهاراتی نۆکاو
کەمێک جاترەی ووشک
ڕۆنی شل بە پێی پێویست

 

 

چۆنیەتی درووستکردنی

سەرەتا لە مەنجەڵێکدا کەمێک ڕۆن گەرم بکە و گۆشتەکەی تێبکە و کەمێک سووری بکەوە

پاشان زەردەچێوە و بیبەری ڕەش و دەرمانی نۆکاوەکەی تێبکە و لەگەڵ گۆشتەکە جوان تێکی وەردە و سووری بکەوە پاشان نۆکەکانی تێبکە و ٤-٥ پەرداخ ئاوی کوڵاوی تێبکە یان تا ئاوەکە سەر گۆشتەکە دەکەوێت

سەری مەنجەڵەکە بنێوە و با لەسەر گەرمایی یەکی هێواش بۆ ماوەی ١ کاتژمێر بکوڵێت

پاش ئەوە خوێ و جاترەکەی تێبکە و ٣٠-٤٥ دەقیقەی تر بیکوڵێنە  . بێگومان ئەگەر گۆشتەکە کەمێک پیر بێت کوڵانی زۆرتر پێویستە

لە کۆتاییدا پیازە ووردکراوەکە جوان لە ڕۆندا سووربکەوە و کە نۆکاوەکە بە تەواوی کوڵا تێکەڵی بکە و نۆشی گیانی بکەن

ئەم پیازە سوورکراوانە تامێکی ئیجگار خۆش بە نۆکاوەکە دەدات. نۆشی گیانتان بێت یاخودا

 

2 kommentarer

Victoria Larsen

08.01.2018 kl.23:00

Ser veldig godt ut! :-)

Sirwa og Golalah

11.01.2018 kl.10:24

Victoria Larsen: Tusen takk

Skriv en ny kommentar

Sirwa og Golalah

Sirwa og Golalah

31, Lørenskog

Velkommen til vår matblogg :) Vi som står bak denne bloggen heter Golalah og Sirwa, to søstre opprinnelig fra kurdistan men bosatt i Norge siden 1998. Til daglig jobber Golalah som tolk og Sirwa som bioingeniør. Vi har vokst opp i en kultur/familie hvor det er vanlig å bruke flere timer på kjøkkenet. Vi elsker å lage mat. Så interessen for matlaging har alltid vært der. Tanken bak denne bloggen er å samle alle oppskriftene på et sted og ikke minst inspirere andre. Vi har ikke noe begrensning på hva vi lager. Så her vil du finne oppskrifter på alt fra middager til bakst, dessert, drinker osv.. Er du innom bloggen, så setter vi stor pris på dine kommentarer om det er ros eller ris. Send oss gjerne en mail om det er noe du lurer på eller noe du vil at vi skal lage :) Kontakt oss på : homecooking.gs@gmail.com ەخێربێن بۆ ماڵپەڕەکەمان ئێمە، گوڵالە و سروە، دوو خوشکین خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانین و لە کۆتایی یەکانی ساڵی ١٩٩٨ ەوە لە ووڵاتی نۆورێژ دەژین. سەرەڕای سەرقاڵبوونمان بە ژیان و کاروباری ڕۆژانەی خۆمان، حەز و خولیای چێشتلێنان و خواردن دروستکردنمان هەیە. ئێمە پێشتر کە لە ولاتی خۆمان بوین و ئێستاش چەند ساڵیکە لە ئەوروپا دەژین کەم تا زۆر شارەزایی و ئاشنایەتیمان لەسەر فەرهەنگی میوانداری و خواردن دروست کردن بە گشتی لەو دوو کۆمەڵگەیەدا پەیدا کردووە. مەبەستی سەرەکی ئێمە لە کردنەوەی ئەم ماڵپەڕە کۆکردنەوە و سەرلەنوێ بڵاوکردنەوەی چۆنیەتی لێنان و دروستکردنی چێشت و خواردن و خواردنەوەکانە. ئەو خواردن و خواردنەوانەی ئامادەیان دەکەین و بڵاویان دەکەینەوە، بەرهەمی ئەزموونی بنەماڵەیی و حەز و خولیای خۆمانە بۆ کۆکردنەوە ی چۆنیەتی خواردن و خۆراک لە نۆروێژ و ووڵاتی خۆمان،کوردستان. هیوادارین بتوانین ئەو زانیاریانەی ئێمە لەم بارەیەوە دەیزانین، بە شیوەیەکی ئاسان و ڕەوان بە ئێوەی بەڕێزی بگەیەنین. ئومێدەوارین زانیاری و کارەکانمان کەڵکی بۆ ئێوە هەبێت و ئێوەش بە سەرنج و تێبینی و ڕەخنە و ڕێنوێنییەکاانتان ماڵپەڕەکەمان دەوڵەمەند بکەن. ئەگەر ئێوەی خۆشەویستیش پێشنیاری دروستکردنی خواردنێک یاخود خواردنەوەیەکتان هەیە،بیفەرموون و ئێمەش بە پێێ توانا و بوار ئامادەیان دەکەین. سەرکەوتوو بن

Kategorier

Arkiv