hits

Epleterte/تەرتەی سێو

Her har dere oppskriften p enkel men kjempe god epleterte

 

 

 

Ingredienser til deigen

150g kaldt smr i terninger

120g rmme

200g hvetemel 

 

 

 

Bland smret med hvetemelet og bland med hnden til en kornete masse

 

 

 

 

Tilsett s rmmen og bland til deigen samler seg

Deigen skal blandes lett sammen og ikke bearbeides mye for da blir den smuldrete som igjen blir vanskelig jobbe med.

 

Pakk deigen i plastfolie og legg den i kjleskapet til senere.

 Det er viktig at deigen er kald fr du kjevler den ut

 

 

Ingredienser til fyllet

3 epler

2-3 ss brunt sukker

Skrell eplene, fjern kjernene og skjr dem i tynne skiver. Bland epleskivene med sukkeret og legg dem til siden.

Kjevle ut deigen til en sirkel, legg epleskivene i et fint mnster og brett kantene p terten som vist p bildet

 

 

Str over litt sukker bde p eplene og kantene p terten.

Stek terten gyllen midt i ovnen p 180 grader.

Nytes med en god iskrem 

 

 

تەرتەی سێو

تەرتەی سێو شیرینی یەکی زۆر سوک و بەتامە

زۆر بە ئاسانی و بە بێ هیچ کەرەستەیەکی کارەبایی جگە لە فڕن درووست دەکرێت و کەرەستەکانیشی زۆر سەرەتایین و لە هەموو شوێنێک دەستدەکەون

 

 

کەرەستەی پێویست

١٥٠ گرام ڕۆنی خەست\ ڕۆنی کەرە (پێویستە ڕۆنەکە پێش بەکارهێنانی لە سەلاجەدا بێت و نابێت گەرم یان تواوە بێت
١٢٠گرام خامەی ترش (قشطە حامضە

٢٠٠ گرام ئارد

 

کەرەستەی پێویستی سەر ھەویرەکە

 ٣سێوی مامناوەندی یان ٤ی بچووک
٢-٣ کەوچکی چێشتخواردن شەکری قاوەیی ئەگەر نەبوو شەکری سپی

 

 

چۆنیەتی درووستکردنی
ڕۆنەکە لەت لەت بکە و لەگەڵ ئاردەکە بە سەری پەنجەکانت تێکەڵی بکە

سەرەتا دەبینی کە بە تەواوی هەویرەکە بە یەکەوە نانوسێت و ەکو پرپۆڵە وایە

پاشان خامە ترشەکەی تێبکە و چەند دەقیقەیەک بە دەست لێکی بدە تا ئەوەندەی هەویرەکە کۆ دەبێتەوە.  بیکە لایلۆنێکەوە و بیخە سەلاجەوە. پاشان سێوەکان سپی بکە و ناوەکەی دەربهێنە و بە باریکی و تەنکی لەتیان بکە

شەکرەکەی تێبکە و جوان بە دەست تێکەڵیان بکە. پاشان هەویرەکە بە ئاردێکی

زۆر کەم  لە شێوەی بازنەیی پان بکەوە

 

سێوەکانی بە ڕیز و لە  چوار دەوری هەویرەکەی دابنێ بەڵام کەمێک لە قەراغی هەویرەکە بهێڵەوە بۆ ئەوەی بەسەر سێوەکانی دادەیتەوە. وەکو لە ڤیدیۆکەدا دیارە

لە کۆتاییدا ١ کەوچک شەکر بەسەر قەراغی هەویرەکە و سێوەکاندا  بکە و بیخە فێڕەوە لەسەر پلەی ١٨٠ تا دەبرژێت

ئەم شیرینی یە زۆر کەم شیرینە ئەتوانی لەگەڵ سۆسی کارامێل یان ئایسکریمیش بیخۆی یان هەر وا بە تەنیا

بە گەرمی یان بە ساردی تامی خۆشی خۆی هەر هەیە. نۆشی گیان  

Ingen kommentarer

Skriv en ny kommentar

Sirwa og Golalah

Sirwa og Golalah

31, Lrenskog

Velkommen til vr matblogg :) Vi som str bak denne bloggen heter Golalah og Sirwa, to sstre opprinnelig fra kurdistan men bosatt i Norge siden 1998. Til daglig jobber Golalah som tolk og Sirwa som bioingenir. Vi har vokst opp i en kultur/familie hvor det er vanlig bruke flere timer p kjkkenet. Vi elsker lage mat. S interessen for matlaging har alltid vrt der. Tanken bak denne bloggen er samle alle oppskriftene p et sted og ikke minst inspirere andre. Vi har ikke noe begrensning p hva vi lager. S her vil du finne oppskrifter p alt fra middager til bakst, dessert, drinker osv.. Er du innom bloggen, s setter vi stor pris p dine kommentarer om det er ros eller ris. Send oss gjerne en mail om det er noe du lurer p eller noe du vil at vi skal lage :) Kontakt oss p : homecooking.gs@gmail.com ەخێربێن بۆ ماڵپەڕەکەمان ئێمە، گوڵالە و سروە، دوو خوشکین خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانین و لە کۆتایی یەکانی ساڵی ١٩٩٨ ەوە لە ووڵاتی نۆورێژ دەژین. سەرەڕای سەرقاڵبوونمان بە ژیان و کاروباری ڕۆژانەی خۆمان، حەز و خولیای چێشتلێنان و خواردن دروستکردنمان هەیە. ئێمە پێشتر کە لە ولاتی خۆمان بوین و ئێستاش چەند ساڵیکە لە ئەوروپا دەژین کەم تا زۆر شارەزایی و ئاشنایەتیمان لەسەر فەرهەنگی میوانداری و خواردن دروست کردن بە گشتی لەو دوو کۆمەڵگەیەدا پەیدا کردووە. مەبەستی سەرەکی ئێمە لە کردنەوەی ئەم ماڵپەڕە کۆکردنەوە و سەرلەنوێ بڵاوکردنەوەی چۆنیەتی لێنان و دروستکردنی چێشت و خواردن و خواردنەوەکانە. ئەو خواردن و خواردنەوانەی ئامادەیان دەکەین و بڵاویان دەکەینەوە، بەرهەمی ئەزموونی بنەماڵەیی و حەز و خولیای خۆمانە بۆ کۆکردنەوە ی چۆنیەتی خواردن و خۆراک لە نۆروێژ و ووڵاتی خۆمان،کوردستان. هیوادارین بتوانین ئەو زانیاریانەی ئێمە لەم بارەیەوە دەیزانین، بە شیوەیەکی ئاسان و ڕەوان بە ئێوەی بەڕێزی بگەیەنین. ئومێدەوارین زانیاری و کارەکانمان کەڵکی بۆ ئێوە هەبێت و ئێوەش بە سەرنج و تێبینی و ڕەخنە و ڕێنوێنییەکاانتان ماڵپەڕەکەمان دەوڵەمەند بکەن. ئەگەر ئێوەی خۆشەویستیش پێشنیاری دروستکردنی خواردنێک یاخود خواردنەوەیەکتان هەیە،بیفەرموون و ئێمەش بە پێێ توانا و بوار ئامادەیان دەکەین. سەرکەوتوو بن

Kategorier

Arkiv